سەردێڕ:

دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆدەبێتەوە

AM:09:49:15/03/2023

1956 جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کۆبێتەوە، کە یەکێک لە سکاڵاکان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر سێ سەرۆکایەتەکەی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن نەوەی نوێوە تۆمارکراوە.


بڕیارە ئەمرۆ جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدڕالی عێراق، لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆکایەتیەکان بە نایاسایی کۆببێتەوە.

هاوکات، نەوەی نوێ بە سێ سکاڵای جیاواز لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای دژی درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆکایەتیەکان تۆمارکردووە و ئەمڕۆش بۆ پێنجەم جار دانیشتنی دادگا و بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٧ی مانگی ڕابردوو دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، دادگا دانیشتنەکەی بۆ رۆژی ١٥ی ئەم مانگە دواخست.













گەلەری