سەردێڕ:

لە هەولێر شەڕ ڕوویداو کەسێک کوژرا

AM:08:53:15/03/2023

4024 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر دەمەقاڵێ لە نێوان دوو کەسدا دروست بووە و بەهۆیەوە یەکێکیان کوژراوە.


باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە گوندی قوڵتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر بووە و دوو کەس کە هەردووکیان لە یەک بنەماڵەن دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بووەو بەهۆیەوە کەسەکیان کوژراوە
راشیگەیاند، دروستبوونی دەمەقاڵێکە درێژەی کێشاوە و گرژی لەنێوانیان دروست بووە و لە ئەنجامدا یەکێکیان  کوژراوەو بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە خاڵۆزا و پورزای یەکتر بوون.
هاوڵاتیە کوژراوەکە تەمەنی ٣٣ ساڵە و بە وتەی پۆلیسی هەولێر لەلایەن کوڕە پورەکەیەوە کوژراوە و تا ئێستا بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر لە شەوی رابردوو لە گوندی گردەرەشە کێشە و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو، بەڵام لە کۆتاییدا پۆلیس دۆخەکەی کۆنتڕۆڵ کرد.
رزگار کۆچەر، هەولێر
ئـ.عـ













گەلەری