دەزگای ئاسمانی ئەمریکی "ناسا" وێنەی ئەستێرەیەکی زەبەلاحی بڵاوکردەوە کە تەقیوەتەوە، بەڵام ساتی گرتنی وێنەکە لەلایەن تەلیسکۆبی جەیمس وێبەوە بەهۆی درەنگ گەیشتنی رووداوەکە وادەرکەوتووە لە لێواری تەقینەوەکەیدابووبێت.
بۆ یەکەمین جار لە کۆربەندی "گەردوون بکەنەوە" کە لە شاری ئۆستن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکی بەڕێوەچوو وێنەی ئەستێرەی وۆلف رایت بڵاوکرایەوە کە لە دووری ١٥ هەزار ساڵی رووناکییە لە زەوییەوە.
ئەمەش بە مانای ئەوە دێت ئەو رووناکییەی لەو ئەستێرەیەوە دەردەچێت، ماوەی
١٥ هەزار ساڵە بە بۆشایی ئاسماندا بڵاوبووەتەوە تا گەیشتووەتە کامێرای تیشکی بەستراو
بە تەلیسکۆبی جەیمس وێبەوە.
ئەستێرەی وۆلف رایت یەکێکە لە ئەستێرە زەبەلاحەکان کە تا ئێستا بینرابێت
و دەکەوێتە گەلەئەستێرەی کاکێشاندا تەنها ٥٠٠ جۆر لەو ئەستێرەیە بوونی هەیە و پێشبینی
دەکرێت ملیۆنەها ساڵ بوونیان هەبوبێت و ئەگەری هەیە بگەنە کۆتایی تەمەنیان بەهۆی تەقینەوەکانی
سوپەر نۆڤا.
سوپەرنۆڤا بریتییە لە تەقینەوەی گەورەی ئەستێرەیەک، زانایان چەند جۆرێکی
سوپەرنۆڤایان دەستنیشان کردووە.
جۆرێک کە پێی دەوترێت سوپەرنۆڤای
داڕمانی ناوەکی لە دوا قۆناغی ژیانی ئەو ئەستێرانە روودەدات کە لانیکەم هەشت هێندەی خۆر گەورەترن.
ئـ - ع