سەردێڕ:

بانکێکی عێراقی دەروازەی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار دەکاتەوە و بانکێکی دیکەش فرۆشی دۆلار کەمدەکاتەوە

PM:09:21:14/03/2023

2616 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رەشیدی عێراق رایگەیابد، چەند لقێکی نوێ دەکاتەوە بۆ فرۆشتنی دۆلار. هاوکات، بانکی رافیدەینیش بڕی فرۆشی دۆلار بە گەشتیاران لە حەوت هەزارەوە بۆ سێ هەزار دۆلار کەمدەکاتەوە.


بانکی رەشید راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رێنمایی دەرکراوە بۆ کردنەوەی چەند دەروازەیەک بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق.

لە لایەکی دیکەوە، بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕی فرۆشی دۆلاری بە گەشتیاران لە حەوت هەزارەوە بۆ سێ هەزار دۆلاری کەمکردووەتەوە.

میدیا ناوخۆییەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە سبەینێوە بانکی رافیدەین بە میکانیزمیکی نوێ دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشێت لە فڕۆکەخانەی بەغدا و هەر گەشتیارێک تەنها دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار وەربگرێت لە بری حەوت هەزار دۆلار و بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق.

لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق لە پێناو سەقامگیرکردنی دۆلار چەندین لقی بانکی ناوخۆیی لە فڕۆکەخانە و ناو سەنتەری پارێزگاکان کردەوە تا دۆلار بە نرخی فەرمی بە ١٣٢ هەزار دینار بفرۆشێت بە گەشتیاران و بازرگانان.



كـ - کـ













گەلەری