سەردێڕ:

ئۆپێک پێشبینیدەکات خواستی چین لەسەر نەوت بەرزبێتەوە

PM:07:40:14/03/2023

2348 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، پێشبینیدەکات بەهۆی هەڵگرتنی رێکارەکانی تایبەت بە کۆڤید -١٩ لە وڵاتی چین، خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت بەرزبێتەوە.


رێکخراوی ئۆپێک لە راپۆرتی مانگانەیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا خواستی جیهان بۆ نەوت ٢.٣ ملیۆن بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا و ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشەیەکی ئەوتۆی نییە.

دەشڵێت، هەڵگرتنی رێکارەکانی وڵاتی چین دەبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت.

لە راپۆرتەکەیدا ئۆپیک پێشبینی دەکات، خواستی چین لە ٥٩٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ ٧١٠ هەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئۆپێک لە مانگی شوباتدا دەرکەوتووە، بە شێوەیەک بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە مانگی شوباتدا ١١٧ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٩٢ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.




کـ - کـ













گەلەری