سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە نرخی بەیانی دۆلار دوو هەزار دینار دابەزی

PM:05:41:13/03/2023

33928 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ.


کاتژمێر ٣:٢٨ خولەک نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم بۆ ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ.

هەروەها، هەر ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاری دراوەکان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و دواتر نرخەکەی بۆ ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی.

لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهای دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.




کـ - ئـ













گەلەری