نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لە بەرزیدایە، بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و ٨٧٥ دۆلارە و لە هەرێمیش ئێستا هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٠ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر هەر گرامێک بە ٦٠ دۆلار و ٣٠ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٦٠ هەزار و ٣٠٤ دۆلارە.
نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی
خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی
زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم
جۆرەیە:
زێڕی عەیار ٢١ به ٤٣٠ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٦٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٤٥ هەزار دینارە.
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٨٥ هەزار دینارە.