سەردێڕ:

ئەمریکا لەبارەی ئەم گروپە چەکدارەوە هۆشداریدا

PM:11:10:11/03/2023

12476 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکی رایگەیاند، لە نێو دەستبەسەرانی داعش لە سوریا و عێراق سوپایەکی گەورەی ئەو رێکخراوە لە چالاکی راگیراوە هەیە و ئەگەر ئازاد بکرێن چالاکی داعش زیاد دەکاتەوە. دەشڵێت،"رێگە بە هیچ شتێکی وا نادەین."


فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکی "centcom" راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، مایکڵ کۆریلا فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکی سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراوە و لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەوە.

هاوکات، سەردانی ئەو زیندانەی کرد کە چەکدارانی داعشی تێدا گیراون و ئەو کەمپەی بەسەر کردەوە کە خێزان و منداڵانی سەر بە داعشی تێدا جێگیرکراون.

لە ساڵی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیان کردە سەر زیندانی گۆیران لە شاری حەسەکە و بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و لە کاتی سەردانەکە مایکل کۆریلا وتی"لە نێوان ئەو کەسانەی لە سوریا و عێراق گیراون سوپایەکی تەواوی داعش دەستبەسەر کراوە."

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئازاد بکرێن ئەوا ئەو کۆمەڵەیە هەڕەشەیەکی گەورە دروست دەکەن هیچ چارەسەرێکی سەربازی نییە بۆ ئەو دەستبەسەرانە.

ئەوەشی خستەڕوو، رووبەڕووبونەوەی داعش تەنها نابێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سوریا و عێراق، بەڵکو دەبێتە هۆی پاراستنی سەقامگیری هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشی، "نابێت رێگە بدەین رێکخراوی داعش دووبارە سەرهەڵبداتەوە."

لە ٢٩ی ٢٠١٤ گروپی چەکداری داعش راگەیاندنی خۆی بڵاوکردەوە و لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستی بەسەر شارەکانی موسڵ و تکریت و رەمادی لە عێراق و رەقە و دەیرزور و حیمس و حەما و حەسەکە و گرێ سپی لە سوریا گرت. لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی گروپی داعشی لە وناوچانەی پێشتر کۆنتڕۆڵی کردبوون راگەیاند. ئەو چەکدارانەی لە سوریا خۆیان رادەستی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات کرد لە کەمپی هول جێگیرکران.


ئـ - ع 













گەلەری