PM:04:22:11/03/2023
1308 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای زیقار دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون. دەشڵێت، "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون".
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، لە شاری سەدر لە ناوەڕاستی پارێزگای ناسرییە پێکدادان لەنێوان دووبارهەڵگردا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکە بەسەختی برینداربوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دووکەس لەبریندارەکان
هێشتا لەحاڵەتی بێهۆشیدان و لە نەخۆشخانەی فێرکاری شاری ناسرییە هێڵدراونەتەوە و لەژێرچاودێری
پزیشکیدان.
هاوکات، لە رووداوی دووەم بەهۆی وەرگەڕانی
ئۆتۆمبێلێکەوە لەسەر رێگەی گشتی لە نزیک کۆمپانیای نەوتی زیقار و لەناوچەی کەتیعە
روویداوە، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ گیانی لەدەستداوە و دووکەستی دیکەش
بەسەختی برینداربوون.