سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق لە پای هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نرخێندرا

AM:11:30:11/03/2023

3588 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق لە واشنتۆن لە پای هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەوڵەکانی نرخێندرا و بەشداری لە بەخشینی خەڵات بە ژنە بوێرەکان کرد.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەیف سامی وەزیری دارایی سەردانی واشنتۆنی کردووە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی خەڵاتی ژنی بوێر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک پێزانین بۆ هەوڵەکانی لە باشکردنی دۆخی دارایی و ئابووری عێراق و کەمکردنەوەی گەندەڵی  هەوڵەکانی نرخێدراون". هاوکات، لە ساڵی ٢٠٢٢  خەڵاتی ژنی بوێری پێبەخشراوە.

بەپێی خاڵەکانی پێدانی خەڵاتەکە؛ خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێر، رێز لە ژنانی جیهان دەنێت کە ئازایەتی و هێز و سەرکردایەتییان لە وەستانەوە بۆ ئاشتی و دادپەروەری و مافی مرۆڤ و یەکسانی و بەهێزکردنی ژنان نیشانداوە.



ک.ک













گەلەری