سەردێڕ:

لە ماوەی حەوت مانگی داهاتوو دوو دیاردەی خۆرگیران بەدی دەکرێت

PM:01:32:10/03/2023

2296 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسراو بە "ناسا" رایگەیاند، لە حەوت مانگدا دوو خۆرگیران لە ئەمریکا بەدیدەکرێت و یەکەمیان لە رێکەوتی ١٤ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و ئەوی دیکەیان لە ٨ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت.


ئاماژەی بەوەشدا، چاودێرانی بۆشایی ئاسمان دەتوانن ئەڵقەیەکی ئاگرین بەدیبکەن لەو کاتەی مانگ هەموو بەشێکی خۆر دادەپۆشێت جگە لە بازنەی دەرەکی و بەرگە هەوای رەنگ سپی خۆر کە بە "کۆرۆنا" ناسێنراوە.

ناسا، نەخشەی ئەو ویلایەتانەیبڵاوکردەوە کە تێیدا خۆرگیران بەدیدەکرێت و نزیکەی ٤٨ ویلایەت خۆرگیران بەدیدەکەن و هەندێک ناوچەش لە مەکسیک و کەنەدا بینەری ئەو رووداوە گەردوونییە دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئاسمان ساماڵ بوو هەموو کەسێک لە ویلایەتی ئۆریگۆن تا تەکساس هەلی بەدیکردنی خۆرگیرانی نیمچەیی دەبێت و هاوڵاتیانی ویلایەتی تەکساس تاوەکو هەلی بەدیکردنی خۆرگیرانی تەواویان دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، ماوەی خۆرگیرانەکە لە ویلایەتێک بۆ ویلایەتێکی دیکە دەگۆڕێت و بە گشتی نزیکەی دوو بۆ پێنج خولەک دەخایەنێت.

دیاردەی خۆرگیران کاتێک روودەدات کە مانگ بە نێوان زەوی و خۆردا تێپەڕ دەبێت لە کاتێکدا هەرسێکیان لە ریزی یەکدا بە هێڵێ راست وەستابن.



ئـ - ع













گەلەری