پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردن لە کڵێسایەک لە شاری هامبۆرگ لە باکوری ئەو وڵاتە حەوت کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی ئەڵمانیا لە تویتەر بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئاماژە سەرەتاییەکان رووداوەکە لە شەقامی دیلبوگی لە ناوچەی گرۆسبۆرستیل لە شاری هامبۆرگ روویداوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە،
لە ئەنجامی رووداوەکە چەند کەسێک بە سەختی برینداربوون.
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەداوە لە رووداوەکەدا حەوت کەس کوژراون و هەشت
کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رووداوی
تەقەکردنەکە لە یەکێکلە کڵێساکانی پەیڕەوکارانییەهو لە هامبۆرگ روویداوە.
هەروەها، پۆلیسی ئەڵمانیا باسی
لەوەشکردووە، تا ئێستا هۆکاری پشتی رووداوی تەقەکردنەکە نازانرێت.
دەشڵێت، لەو بڕوایەدان یەکێک لە
کوژراوەکان هێرشکارەکە بێت. لێکۆڵینەوەکانیشیان لە رووداوەکە بەردەوامە.
کـ - ئـ