راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار بەتێکڕا بگەیەنێتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و بەردەوامی پێبدات. دەشڵێت، "بەمەش بە دڵنیاییەوە، بەهای دۆلار نزم دەبێتەوە و بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەبازاڕەکانی ناوخۆ جێگیردەبێت".
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەخستنەڕووی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری رۆژانە لەلایەن بانکی ناوەندیەوە بەشێوەیەکی بەردەوام، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار جێگیردەبرێت و نزیکیش دەبێت لە نرخی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕواندەکرێت بانکی ناوەندی فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار
بەتێکڕا بگەیەنێتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و بەردەوامی پێبدات.
دەشڵێت، بەمەش بە دڵنیاییەوە، بەهای دۆلار نزم دەبێتەوە
و بەرامبەر بەدیناری عێراقی لەبازاڕەکانی ناوخۆ جێگیردەبێت.
راوێژکاری دارایی سەرۆک
وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دروستکردنی هاوسەنگی ئاڵوگۆڕی دراو پێویستی بەوەیە
کە ئاستی فرۆشتن بە رێژەیەکی مامناوەند بێت ماوەی چەند رۆژێک و بەردەوامیشی پێبدرێت.
دەشڵێت، دوای ئەوەی کە
بازرگانی دەرەکی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە توانی لەگەڵ پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆی بگونجێنێت بەمەش
شەفافیەتی زیاتر لە زانیاریە بازرگانیەکان دروستدەبێت و گواستنەوەی دەرەکیش
کارئاسانی زیاتری بۆدەکرێت.
مامەڵەکردن بە دۆلارەوە لەو
نرخەدا لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتە
بازاڕەوە و دوای ئەو بڕیارەش نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی، بەڵام بە
پێچەوانەی پێشبینییەکانەوە جارێکی دیکە نرخی دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووەوە
لە ئێستدا دۆلار لەو نرخەدا تا رادەیەک جێگیرە.
کـ - کـ