سەردێڕ:

عێراق وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری دیاریکرد

PM:07:59:09/03/2023

4456 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی سەرجەم فەرمانبەران دەکرێت.


وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە،، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی پەیوەست بە لایەنی بانکی و ئاڵوگۆر، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری سەرجەم فەرمانبەران.

دەشڵێت، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو رێکەوتی ١٢ی ٣ی ٢٠٢٣ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات.

ئاماژەبەوەشکراوە، یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەتەکان و دامەزراوە ناپەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکاندا دەبێت پابەندبن بە مەرجەکانی دارایی ، بە مەرجێک باڵانسی پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بخرێتەڕوو، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی پەسەندکراوی دارایی موچە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تەنها ٩ رۆژ لە مانگی ئازار رۆشتووە و بەوەش ٢٠ رۆژ پێش وادەی خۆی عیراق دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات.

لە ماوەی رابردوشدا حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بەڵێنی بە موچە خۆراندا هەموو ٢٥ی مانگێک دابەشکردنی موچە دەستپێبکات، بەڵام هەموو مانگێک دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لە رۆژی ٨ی ئازارەوە خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات راگەیەندراوە.



ک - ک













گەلەری