هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا عێراق بوونی هەیە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی ٦٥ دۆلار خەمڵاندووە.
کۆمپانیاکانی بازرگانی جیهانی نەوت پێشبینی ئەوە دەکەن لە چارەگی سێیەم و چوارەمی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار، ئەویش بەهۆی کۆتایی هاتنی رێکاکرەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، چونکە لە ئێستادا ئەو وڵاتە خواستێکی زۆری بۆ کڕینی وزە هەیە و بەردەوام بەرزدەبێتەوە.