سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبووەوە

AM:10:20:08/03/2023

2944 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٨٠٠ دینارە و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٥٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر بە ١٣٢ هەزار دینارە و لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق لە سەروو ١٥٠ هەزار دینارەوەیە و بەو جۆرەش نرخەکەی زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار جیاوازی هەیە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٢٣ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو لەو بڕەش ١٢٣ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە فرۆشتووە بە کۆمپانیا و بانکەکان و بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی کاش فرۆشتووە

لە ماوەی رابردوو راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، جیاوازی نرخی دۆلار لەنێوان بازاڕەکان و بانکی ناوەندی دەگەرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی توندکردنەوەی ئاسایشی بانکی و نەختینەیی عێراق و ئەم حاڵەتەش کاتییە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ راهاتنی بانک و کۆمپانیاکان بە رێکارە نوێیەکان بەهای دۆلار نزم دەبێتەوە لە نرخی دیاریکراوی فەرمی خۆیدا کە ١٣٢ بۆ ١٣٥ هەزار دینارە جێگیر دەبێت.
نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار دینارە
١٠٠ پاوەندی بەریتانی بە ١٨٥ هەزار دینارە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر پێنج ملیۆن تمەنی ئێرانییە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٨٩٠ لیرەی تورکییە













گەلەری