سەردێڕ:

ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە ژەهراوی بوونی خوێندکارەکانی ئێران دەکات

AM:08:57:07/03/2023

4392 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا لەسەر ژەهراوی بوونی خوێندکارانی ئێران هاتە دەنگ و داوای لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە بکات.


کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی ژەهراویی بوونی خوێندکارە کچەکانی قوتابخانەکانی ئێران یەکێک دەبێت لە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو بتوانێت راستییەکان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە ئاشکرا بکات.

لەوبارەیەشەوە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرنای ئێران لە زاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بڵاویکردەوە، ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان تاوانێکە و لێخۆشبوونی نییە و ئەنجامدەرانی تاوانەکە سزای توند بدرێن و کاربەدەستانیش بە جدی کار لەسەر دۆسییەکە بکەن.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پێشوو، لە ٢٥ ناوچەی وڵاتی ئێران کۆمەڵێک کچە خوێندکار ژەهراویبوون و ئەوەش هەندێک لە دایک و باوکانی ناچار کردووە کچەکانیان لە قوتابخانە دەربهێنن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.













گەلەری