سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار هەزار دینار بەرزبووەوە

PM:02:20:06/03/2023

36556 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار دینار لە نرخەکەی زیادیکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و دواتریش نرخەکەی بۆ ١٥٨ هەزار دینار بەرز بووەوە.

بۆ ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٧٣ ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ٥٨١ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە ٦٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزاری بەشیوەی فرۆشتنی نەختینەیی بووە و ١١٠ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٥٨١ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەو نرخەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو بەوەش ئەو نرخەی لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە نرخی فەرمی دۆلار بەرزە و جیاوازییان دەگاتە زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار.

نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێم بەم جۆرەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەند بە ١٨٥ هەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە پێنج ملیۆن و ٧٠ هەزار تمەنە.

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکییە.













گەلەری