PM:04:31:05/03/2023
7852 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی دەستپێشخەری قەرزی خانووبەرە هاوکاری دارایی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە ئارەزووی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون دەکەن لە پارێزگاکانی عێراق.
بانکی ناوەندی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانی دارایی هاوڵاتیان کە ئارەزوومەندی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی دەستپێشخەری قەرزی خانووبەرەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەو
داواکارییانەی هاوڵاتیان ئاڕاستەی بانکەکان یاخود سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقییان
کردووە بەپێی رێکارەکانی دەستپێشخەری قەرزی خانووبەرە پشتیوانی داراییان لێ دەکرێت.
دەستپێشخەری قەرزی خانووبەرە
لەلایەن بانکی ناوەندییەوە رەوانەی سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی دەکرێت بۆ
هاوکاریکردنی دارایی هاوڵاتیان لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.