سەردێڕ:

ئازەربایجان: لەسەر سنوورەکانمان لەگەڵ ئەرمینیا پێکدادان روویداوە

PM:04:01:05/03/2023

4596 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، لە قەرەباغ شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی ئازەربایجان و هێزەکانی ئەرمینیا روویداوە و کوژراو و بریندار هەبووە.


وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بڵاویکردەوە، سەربازانی ئازەربایجان کەوتوونەتە جووڵە، پاش ئەوەی زانیاریی ئەوەیان پێگەیشتووە کە بە بەکارهێنانی رێگای هانکەندی بۆ هالفەلی و تورشسو کەرەستەی سەربازیی و تەقەمەنی و کارمەند لە ئەرمینیاوە گواستراونەتەوە بۆ قەرەباغ کە هێزەکانی روسیا بەشێوەیەکی کاتی تیایدا جێگیر کراون و دانیشتووانی ئەرمەنیشی تیادا دەژین.

ئاماژە بەوە شکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی ئازەربایجان ویستوویانە بارهەڵگرێکی نایاسایی سەربازیی بوەستێنن بە مەبەستی پشکنینی، لەو کاتەدا چەند کەسێکی ناو بارهەڵگرەکە دەستیان کردووە بە تەقەکردن و شەڕ و پێکدادان روویداوە و کوژراو و بریندار لە هەردوولا هەبووە و بەپێی زانیارییەکانی میدیا ئەرمەنییەکان سێ سەرباز کوژراون.

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان زانیاری لەسەر زیانەکانی لایەنی ئازەربایجان بڵاو نەکردووەتەوە.













گەلەری