سەردێڕ:

پاش پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکە؛ سەرۆکوەزیرانی یۆنان داوای لێبوردنی کرد

PM:03:30:05/03/2023

4864 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو رووداوەی چوارشەممەی رابردوو لەنێوان دوو شەمەندەفەردا روویدا و تێیدا ٥٧ کەس گیانیانلەدەستدا، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی یۆنان داوای لێبووردنی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و کەسوکاری قوربانیان کرد.


رۆژی چوارشەممەی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان هێڵی گواستنەوەی ئەسینای پایتەخت و شاری ساڵۆنیک روویدا، کە شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر و شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر خۆیانکێشا بەیەکدا و بەهۆیەوە ٥٧ کەس گیانیانلەدەستدا. ئەمڕۆش، کیریاکۆس میتسوتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە راگەیاندراوێکدا داوای لێبووردنی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، "وەک سەرۆکوەزیران خۆم بە قەرزاری هەمووان دەزانم و داوای لێبووردن بەتایبەتی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە دەکەم."

باسی لەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٢٣دا هۆشداریدراوە کە لەناوخۆی یۆناندا بەبێ ئاگادارکردنەوە هیچ شەمەندەفەرێک بەئاڕاستەی شەمەندەفەرێکی دیکە نابێ بڕوات. وتیشی، ناتوانین و نامانەوێت لە پشت هەڵە مرۆییەکانەوە خۆمان بشارینەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزیری گواستنەوەی یۆنان بەهۆی پێکدادانی ئەو دوو شەمەندەفەرە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و بەڕێوەبەری وێستگەکەش دەستگیرکرا.













گەلەری