سەردێڕ:

پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی: جۆ بایدن توشبووی شێرپەنجەی خانە بنەڕەتییەکانە

PM:03:45:04/03/2023

4020 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی رایگەیاند، پشکنینە پزیشکییەکان پشڕاستیان کردووەتەوە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا توشبووی شێرپەنجەیە.


کیڤن ئۆکۆنۆر پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی لە راگەیندراوێکدا کە کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو گرێیەی لە سنگی جۆ بایدن دەرهێنراوە و پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە گرێی شێرپەنجەی خانە بنەڕەتیەکان بووە.

پزیشکەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم خانە شێرپەنجەییەکان بە سەرکەوتوویی دەرهێنراون، دەشڵێت، شێرپەنجەکەی بایدن توانای بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی نییە.

وتیشی، سەرۆکی ئەمریکا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا دەمێنێتەوە، هەرچەندە شوێنی گرێکە چاک بووەتەوە و پێویست بە چارەسەری زیاتر ناکات .

مانگی رابردوو پزیشکەکانی سەرۆکی ئەمریکا رایانگەیاند، دوایین پشکنینەکان ئەوەیان دەرخستووە، بایدنی تەمەن ٨٠ ساڵ بە تەندروستییەکی باشەوە دەتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت.













گەلەری