سەردێڕ:

بەهۆی گڕگرتنی کۆگایەکی سوتەمەنییەوە لە ئەندەنوسیا ١٧ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:03:09:04/03/2023

2192 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گڕگرتنی کۆگایەکی سوتەمەنییەوە لە شاری جاکارتای ئەندەنوسیا ١٧ کەس گیانیانلەدەستدا و سەرۆکی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەستیپێکردووە.


دودونگ عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئەندەلوسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئاگرەکە لە کۆگایەکی سوتەمەنیدا کەوتووەتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای بيرتامينای حکومییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هاوکات هیرو بودی حاکمی شاری جاکارتا باسی لەوەکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٢ کەس بریندار بوون کە سیانیان منداڵن و دۆخی تەندروستیان خراپە.

لەبارەی هۆکاری ئاگرەکەشەوە ساتريادی گوناوان بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی جاکارتا ئەوەی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی غازەوە لە کۆگاکەدا روویداوە.













گەلەری