بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ٣٤ سەنت بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس
لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و
ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٧٦ بۆ ٣٢ دۆلار.
هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک
پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا عێراق
بوونی هەیە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.