بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی نەوتەوە لە باشوری نەیجیریا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا. پۆلیسیش دەڵێت،"تەقینەوەکە بەهۆی ئەو درزانەوە بووە کە لەبۆرییەکەدا دروست بووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ویستویانە نەوت لە بۆرییەکەوە بدزن."
پۆلیسی باشوری نەیجیریا رایگەیاند، تەقینەوەکە لە شاری رومورکبی لەناوچەی ئیموها روویداوە و تەقینەوەی بۆرییەکە بەهۆی ئەو درزانەوە بووە کە لەبۆرییەکەدا دروست بووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ویستویانە نەوت لە بۆرییەکەوە بدزن.
گریس ئیرینگ کوکو، وتەبێژی
پۆلیس لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەمەبەستی
دزینی نەوتی خاو لەوێبوون، بەڵام بەهۆی دزەکردنی ئاگرەوە لەشوێنەکەدا تەقینەوەکە
روویداوە.
هاوکات، وتەبێژی پۆلیسی
ئەو ناوچەیە هۆشداریدا لە هەڵکوتانە سەر بۆرییەکانی نەوت و هەوڵدان بۆ دزیکردن.
نەیجیریا گەورەترین وڵاتی
بەرهەمهێنەری نەوتە لە ئەفریقادا و لەماوەی چەند ساڵی رابردووشدا سەدان کەس لە لاگۆس
و ناوچەکانی باشور کە بە نەوت دەوڵەمەندن؛ بەهۆی هەوڵدان بۆ دزینی نەوت لەو بۆڕیانەوە گیانیان لەدەستداوە.