PM:06:24:03/03/2023
3320 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا چاویان بە یەکدی کەوت و باسیان لە گۆڕانکارییەکانی جەنگی ئۆکرانیا کرد و پتەوی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان وڵاتەکانیان دووپات کردەوە.
پاش ماوەیەک لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیا کۆشکی سپی ئەمریکا راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئۆلاف شولز راوێژکاری ئەڵمانیا دووەمین سەردانی بۆ ئەمریکا ئەنجامداوە و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتەدا کۆبووەتەوە باسیان لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئەڵمانیا کردووە.
هاوکات، شتیڤن هیبشترایت
وتەبێژی راوێژکاری ئەڵمانیا لە بارەی سەردانەکەوە ئاماژەی بەوەدا، پرسی سەردانی
راوێژکاری ئەڵمانیا کورتی خایاندووە و بۆ کاروباری نێوان هەردوو وڵات بووە.
باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا
سەرۆکایەتی هەریەکە لە ئەڵمانیا و ئۆکرانیا باسیان لە گۆڕانکارییەکانی چەند مانگی
داهاتووی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کردووە.