سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چەند لایەنێکی ئێرانیدا سەپاند

AM:08:56:03/03/2023

3600 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەرتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند کۆمپانیایەکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئێرانی سەپاند، هاوکات، سزاکەش چەند کۆمپانیایەکی دیکەی چینی و ئیماڕاتی گرتەوە.


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیێدا هاتووە، وەزارەتەکە سزای دیکە بەسەر کۆمپانیاکانی گواستنەوە و پترۆکیمیایی ئێرانی و پەیوەست بە ئێرانەوە دەسەپێنێت و ئەم سزایانە دوو کۆمپانیای گواستنەوەی دیکە کە ناوەندەکەیان لە چینە دەگرێتەوە.

هاوکات، سزاکانی ئەم جارەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەر ٢٠ کەشتی گواستنەوەی پەیوەست بە چین و ڤێتنام و ئیماڕات دەکەوێت.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وردەکاری زیاتری لە بارەی سزای نوێیەکەی تێدا نەبوو.

ئەم سزایانەی ئەمریکا پەیوەست بە یاسای جێبەجێکردنی ساڵی ٢٠١٨ی تایبەت بە رێکارەکانی کەرتی نەوت و دارایی و گواستنەوەی ئێرانی سەپاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو لایەنانەی سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە، سزاکانیان تاوەکو رێکەوتی ٢٩ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی رابردووش ئەمریکا سزای بەسەر نۆ کۆمپانیادا سەپاند کە بەشداربوون لە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرهەمی پترۆڵی ئێرانی و فرۆشتنی لە وڵاتەکانی ئاسیادا.













گەلەری