سەردێڕ:

لەبارەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە رۆژانی پشوودا وەزارەتی دارایی بڕیارێکی دەرکرد

PM:05:10:02/03/2023

11416 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریدا بانکەکان لە رۆژانی پشودا کراوە بن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بڕیاری ئاوات جەناب وەزیری دارایی و ئابوری لە رۆژانی پشودا بانکەکانی سەر بەوەزارەتی دارایی کراوە دەبن بۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چەند رۆژێکە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی هەرێم دەستیپێکردوە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش بانکەکانی راسپاردوە هەموو کارئاسانیەک بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن.

دەشڵێت، بڕی ئەو پارەیەی بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت بریتییە لە ١٣٩ ملیار و ٦٨٧ ملیۆن دینار و تایبەتە بە شایستە داراییەکانی ٢٠١٥ی گەنمی جوتیاران.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، شایستە داراییەکانی جوتیاران بە گوێرەی پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوەیە دابەشدەکرێت: پارێزگای هەولێر ٦٠ ملیار و ٥٦٩ ملیۆن و ٧٤٨ هەزار دینار، پارێزگای سلێمانی ٤٤ ملیار و ١٢٩ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار دینار، پارێزگای دهۆکی ٣٤ ملیار و ٩٨٧ ملیۆن و ٩١١ هەزار دینار.













گەلەری