بەراورد بەچەند رۆژی رابردوو رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ٧٠٪ کەمی کردووە، بە جۆرێک ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە ٨٢ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی ٨٢ ملیۆن و ٦١٧ هەزار و ٥٦٤ دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە ئەمەش بەراورد بەرۆژانی رابردوو بڕی خستنەبازاڕ بەڕێژەی ٧٠٪ کەمی کردووە کەتێیدا کۆی گشتی فرۆش و خستنەڕووی دۆلار گەیشتووەتە ١٤٠ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٢٨٥ دۆلار.
ئاماژەی بەوەشداوە، بانکی
ناوەندی هەر دۆلارێکی بە بڕی هەزار و ٣٠٥دینار بۆ قەواڵە بازرگانییەکان و لەرێگەی
ئەلیکترۆنییەوە فرۆشتووە و بە نرخی هەزار و ٣١٠ دینار بەمەبەستی حەواڵەی بازرگانی.
هاوکات، بۆ مامەڵەکانی دەرەوەی
وڵات بۆ هەر دۆلارێک بە هەزار و ٣١٠ دینار بەشێوەی نەختینەیی فرۆشراوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، پشکی گەورەی
فرۆشراوەکان لە دۆلار لەسەر شێوەی حەواڵەبووە کە بڕەکەی دەگاتە ٦٣ ملیۆن و ٣١٧ هەزار
و ٥٦٤ دۆلار و ئەو بڕەی دیکەی ماوەتەوە ١٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینەیی
بووە.
هەروەها، هەشت بانک بەشدارییان
لەکڕینی دۆلاردا کردووە بەشێوەی نەختینەیی و کۆی گشتی ئەو کۆمپانیایانەی ئاڵوگۆڕی دراویان کردووە و نێوەندگیریان لە زیاد
کردنی ئاشکراکردنەکەدا کردووە ٣٤ کۆمپانیا بوون.