ژمارەی ئەو كۆچبهرانەی لە نوقمبوونی بهلهمهكهیان ٢٦ـی شوباتدا لە نزیک کەناراوەکانی شاری کرۆتۆنی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا، بۆ ٦٧ کەس بەرزبوویەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنسای ئیتاڵیا تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن ئەم بەیانییە لە کەناراوەکانی شارەوانی ستیکاتۆ دی کوترۆ تەرمی منداڵێکی کچیان دۆزیوەتەوە و بەوشێوەیە ژمارەی گیانلەدەستدان لەو رووداوەدا بۆ ٦٧ کەس بەرزبووەتەوە.
هاوکات کارەکانی گەڕان بە دوای کۆچبەرە بێسەروشوێنهكان لە ناوچەی رووداوەکە
بەردەوامە و هۆڵێک لەو ناوچەیە تایبەتکراوە بە گێڕانی مەتەمینی بۆ ئەو کۆچبەرانەی
گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، هێشتا
مشتومڕەکان لەسەر ئەوەی ئایا تیمەکان درەنگ بەهانای ئەو بەلەمەوه چوون یان نا بەردەوامە.
ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە کە فڕۆکەیەکی ئاژانسی پاسەوانی سنووری سەربە
نەتەوەیەکگرتووەکانئاماژەی بەوە دا، ئاگادارکردنەوەی پێویستی بە ئیتاڵیا داوە و لە بەرامبەردا
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئەوەی راگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی
مەترسیداریان پێنەگەیشتووە.
لە ٢٦ـی شوباتدا بەلەمێک کە کۆچبەرانی
نا یاسایی هەڵگرتبوو لە نزیک کەناراوەکانی شاری کرۆتۆنی ئیتاڵیا
نقومبوو و بەهۆیەوە ٦٧ کەس گیانیانلەدەتسدا.