سەردێڕ:

ئەمریکا: حکومەتی پێشوو هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ تاڵیباندا نەبووە

PM:11:32:28/02/2023

3148 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی چۆڵکردنی ئەفغانستانەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە حکومەتی پێشووی ئەمریکا هیچ رێککەوتنێکی سەلامەتی و پاراستنی لەگەڵ چەکدارانی تاڵیباندا نەبووە.


لە راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پنتاگۆن "کە لە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاکراوەتەوە هاتووە، هیچ لایەنێک ناتوانێت حکومەتی جۆ بایدن بە پێشێلکاری رێککەوتنەکان لەگەڵ ئەفغانستان تۆمەتبار بکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە کاتی چۆڵکردنی ئەفغانستاندا چەندان موشەک و فڕۆکەی جەنگییان کەوتووەتە دەست هێزەکانی تاڵیبان و ئامادەنین هاوکارییان بکەن لە رووخاندنی سوپای ئەفغانستاندا.

باس لەوەشکراوە، لە کاتی جێهێشتنی ئەفغانستاندا بە بڕی زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار هاوکار سوپای ئەو وڵاتەیان کردووە و بە بڕی حەوت ملیار دۆلاریش پێدوایستی سەربازییان بۆ دابینکردوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ـی ئابی ٢٠٢١ سوپای ئەمریکا بە تەواوەتی لە ئەفغانستان کشایەوە و چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر کابوڵی پایتەختی ئەو وڵاتەدا گرت.













گەلەری