سەردێڕ:

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی لەبارەی بەکارهێنانی تیک تۆک دەرکرد

PM:10:34:28/02/2023

3044 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆکی لەسەر ئامێری مۆبایلی کارمەندەکانی ئەو دامەزراوەیەی پەسەند کرد و لە رۆژی رابردووش حکومەتی کەنەدا هەمان بڕیاری دا، چونکە بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەو وڵاتانە "تیک تۆک" هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دروست دەکات.


بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیک تۆک"ی چینی لەسەر ئامێری مۆبایلی کارمەندەکانی بەهۆکاری ئەمنی پەسەندکردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری قەدەغکردنەکە سەرجەم ئامێری مۆبایلە تایبەتەکانی پەیوەندیدار بە ئیمەیلی ئەلکترۆنی پەرلەمانی ئەوروپا و تۆڕەکانی دیکەش دەگرێتەوە و بەم زووانە بڕیارەکە رادەگەیەنرێت.

لە هەفتەی رابردووش، کۆمسیارانی ئەوروپا بڕیاریان دا تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیک تۆک" لەسەر مۆبایلی کارمەندەکانیان قەدەغە بکەن، چونکە نیگەرانی زۆریان لە "بایت دانس"ی کۆمپانیای خاوەنی ئەو بەرنامەیە هەبوو، گومانیان هەیە کە حکومەتی چین توانای بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیک تۆک"ی دەبێت بۆ گەیشتن بە زانیاریی بەکارهێنەرەکانی.

چەندین جار حکومەی چین، ئەم بیرۆبوۆچوونانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای رەتکردووتەوە و لە پێشتریش ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بڕیاری قەدەغەکردنی "تیک تۆک"ی دەرکرد و لە رۆژی رابردوو حکومەتی کەنەدا هەمان بڕیاری دا.

بە بڕوای کاربەدەستە یاساییەکانی ئەمریکا، تۆڕی کۆمەڵایەتی "تیک تۆک" هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی دروست دەکات و بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە لەسەر فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری شارستانی قەدەغە کراوە.













گەلەری