PM:08:34:26/02/2023
10300 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە دەشڵێت، "لەبارەی بودجەوە گەیشتوینەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی."
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوە بەسەرچووی هەرێم باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا لێکتێگەیشتنێکی
باش لە نێوان هەردوولادا هەبوو.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جەر شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان کردووە
بەڵام نەیانتوانیوە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی پرسە ناکۆکەکانیان لەگەڵ بەغدا بکەن.
لە ماوەی
رابردووشدا، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ئاماژەی بەوەدا،
شاندی هەرێم بۆ باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیان دەچنە بەغدا.