وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزە بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری رێختەر، مەشقی رزگاكردن و فریاگوزاریی ئاسمانی لە تارانی پایتەختی ئێران ئەنجامدەدرێت.
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، عه‌لی نه‌سیری سەرۆکی دامه‌زراوه‌ی رێگریكردن و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران له تاران، ئامانجی مه‌شقه‌کەی ئاشکرا کردووە كه بڕیاره رۆژی ٢ی ئازار دەستپێبکات.
دەشڵێت، مەشقەکان
بەمەبەستی باشترکردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هەماهەنگی و ئامادەکارییه له ئەگەری
روودانی بوومەلەرزە لە شاره‌كه.
باسی لەوەشکرد،
مەشقەکە ئامادەیی تیمەکانی رزگاركردن و فریاگوزاری ئاسمانی تاقیده‌كاته‌وه کە لەسەر
بنەمای سیناریۆیەکی گریمانەیی روودانی بوومەلەرزە لە باکوری تاران دیزاین كراوه
كه گوڕه‌كه‌ی ٧ پله بێت بەپێی پێوەری رێختەر.
عەلی نەسیری ئەوەشی
خستەڕوو، ١٥ دامه‌زراوه بەشداریی لە مانۆڕەکەدا دەکەن و پێشتریش دوو مەشقی هاوشێوە
ئەنجامدراون.
وتیشی، ئه‌مساڵ
ئه‌مه سێیه‌م مەشقی فریاگوزاری ئاسمانی و رزگاركردنه، کە بەڕێوەدەچێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
رۆژی ١٢ی ٢ی ٢٠٢٣ مه‌هدی چەمران سەرۆکی ئەنجومەنی
شاری تاران لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "ئەگەر بێت و باڵەخانەی خۆڕاگر دروست نەکەین، دیار نییە به‌ره‌وڕووی چ
جۆرە کارەساتێک ده‌بینه‌وه."