PM:05:35:26/02/2023
25580 جار خوێندراوەتەوە
کالاتشی؛ ئەو گوندەی دەکەوێتە کازاخستان، بەشێکی دانیشتووانەکەی توشی حاڵەتێک بوون کە بە شێوەیەکی لەناکاو خەویان لێدەکەوێت، تەنانەت ئەگەر لەسەر کار بن یاخود لەکاتی شۆفێریدا بن یان سەرقاڵی بازاڕکردن بن.
زاناکان سەرەتا لە دەرکەوتنی ئەو دیاردەیە سەریانسوڕمابوو، دوای ئەوەی لە رێگای لێکۆڵینەوە و پشکنینە پزیشکییەکانەوە ئەوەیان بۆ ئاشکرابوو، نزیکی گوندەکە لە چەند کانێکەوە هۆکاری دروستبوونی ئەو دیاردەیەیە.
بەپێی راپۆرتە جیهانییەکانی لەسەر چیرۆکەکانی ئەو گوندە هەیە، گوندەکە
ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٧٠٠ کەسە و ئەوانەی توشبووی حاڵەتەکە بن لەناکاو
دەکەونە خەوێکی قوڵەوە بۆماوەی چەند رۆژێک، کە هەندێکیان مەترسی لەسەر ژیانیان
دروستدەکات، دواتریش کە بەخەردێنەوە ناتوانن هیچیان بەبیر بێتەوە.
لێکۆڵینەوەکان هۆکاری ئەو دیاردەیە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، گوندەکە چەند
کیلۆمەترێکی کەم دوورە لەو کانانەی کاری دەرهێنانی یۆرانیۆم دەکەن و ئەو کانانەش
دەبنە هۆی دەردانی غازی رادۆن، ئەو گازەش بووەتە هۆکاری ئەوەی دانیشتووانەکانی توشی
نۆرە خەو ببن.