سەردێڕ:

دوای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان؛ ئێران ئەم بەرهەمەشی بە روسیا دەفرۆشێت

PM:04:44:26/02/2023

4456 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پیشەسازی و کانەکان و بازرگانی ئێران رایگەیاند، دوو کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی خودڕەو و سایپا مۆڵەتیان لە روسیا وەرگرتووە کە بەشێوەی سەربەخۆ ئۆتۆمبێلەکانیان هەناردەی ئەو وڵاتە بکەن.


ئومێد قاڵیباف وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانەکان و بازرگانی ئێران رایگەیاند، کۆمپانیای سایپا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیلاروسیا رێککەوتوون بۆ هەناردەکردنی ٤٥ هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری شاهین و کویبیک.

دەشڵێت، بڕیارە ئەم دوو جۆرەی ئۆتۆمبێل هەناردەی بازاڕی روسیاش بکرێت.

هاوکات، ئومێد قاڵیباف ئاشکرای نەکرد کە ئایا کۆمپانیای سایپا ئۆتۆمبێلەکانی بەشێوەی راستەوخۆ هەناردەی روسیا دەکات یان لە رێگەی بیلاروسیاوە هەناردەی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هیچ گرێبەستێکی راستەوخۆ لەنێوان کۆمپانیای سایپا و هیچ کۆمپانیایەکی روسیدا واژۆنەکراوە، بەڵکو شاندی کۆمپانیاکە لە روسیان بەمەبەستی بەدەستهێنانی مۆڵەتی هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلەکانی.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاران و مۆسکۆ رێککەوتنێکیان لە مانگی تشرینی دووەم بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار واژۆکرد بۆ هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی بۆ روسیا و لەبارەی مەرجەکانی روسیا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکان گفتوگۆیان کرد.













گەلەری