لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان لە بەیانی ئەمڕۆدا، نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دینار بووەتە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی تمەن جێگیرە بەراورد بە دوێنێ، بەڵام نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو نزمە کە پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دینار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دۆلاری ئەمریکیش ماوەیەکە
لە نێوان ١٥٢ هەزار دینار بۆ ١٥٤ هەزار دینار دایە، نرخەکەی لە ئێستادا بە ١٥٢
هەزار و ٧٥٠ دینارە و گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەر نەهاتووە.
سەبارەت بە دابەزینی
نرخی تمەن، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی تمەن توندکردنەوەی سنورەکانی
عێراق و کەمکردنەوەی بەقاچاخبردنی دۆلارە بۆ ئێران.
سەبارەت بە
دۆلاریش، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی
کردووەتەوە کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.