سەردێڕ:

بچووکترین کامێرا لە جیهاندا دروستکرا

AM:12:00:26/02/2023

5512 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی زانکۆی واشنتۆن بچووکترین کامێرای جیهانیان دروستکرد کە قەبارەکەی هێندەی دەنکە خۆڵێکە، ئەمەش دەرفەتی دۆزینەوەی وردەکاری زیاتر بۆ پزیشەکەکان دەکاتەوە.


کامێرای " OV6948" بچووکترین کامرای جیهانە لە رێگەی تەکنیکێکەوە کاردەکات کە هەمان توێژەرانی زانکۆی واشنتۆنی ئەمریکی دروستیانکردووە.

کامێراکە لەلایەن کۆمپانیای Omni Visionی تەکنەلۆژی کاروباری جێبەجێکردنی بۆ کراوە.

ئەم کامێرایە لە ژێر ناونیشانی بچووکترین کامێرای جیهان چوویە ناو تۆماری کتێبی گینسەوە وەک بچووکترین ئامێری هەستەوەری بازرگانی لە جیهاندا.

کامێراکە توانای گرتنی وێنەی بە کوالێتی ٤٠ هەزار پێکسل هەیە لە چرکەیەکدا.

کوالێتی وێنەکانی ئەم کامێرایە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز نییە، زیاتر بۆ کار و بواری پزیشکی لە کاتی ئەنجامدانی توێکاری و نەشتەرگەری بەکاردێت.













گەلەری