سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:07:34:23/02/2023

49176 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار ١٠٠ دینار بەرزبووەوە.


لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ ١٥٣ هەزار و ٣٠٠ دیناربوو.

مامەڵەکردنی دۆلار بەو نرخە لە بازاڕەکاندا لەکاتێکدایە بانکی ناوەندی چەندین رێکار و شێوازی خستووەتەروو بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار دەفرۆشێت دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگانان و گەشتیاران دابین دەکات.

پێشتریش، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاشی دۆلار وەربگرێت.

بەهۆی گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان.













گەلەری