سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەکرا؟

PM:05:24:22/02/2023

54100 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار لە شاری هەولێر و سلێمانی بەجێگیری ماوەتەوە و لە شاری بەغدا ٥٠ دینار دابەزیووە.


لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی ١٥٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە و لە هەولێریش بە ١٥٣ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاشی دۆلار وەربگرێت.

بەهۆی گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان.













گەلەری