سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق ژمارەیەک رێکاری نوێی راگەیاند

PM:01:11:22/02/2023

13596 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق پاکێجی دووەمی ئاسانکارییەکانی بەدەستخستنی دۆلاری بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.


یەکێک لەو بڕیارانەی کە بانکی ناوەندی لە پاکێجە نوێیەکەدا داویەتی بریتییە لە رێکخستنەوەی پارەدانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی چین بە چەند میکانیزمێک بەکارهێنانی دراوی یەن زیاتر دەکەن.

میکانیزمەکان بریتی دەبن لە، زیادکردنی باڵانسی ئەو بانکانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ بانکە چینییەکاندا هەیە و زیادکردنی باڵانسی بانکەکانی دیکە و ئاسانکاری بۆیان تاوەکو مامەڵە بە دراوی چینییەوە بکەن.

بانکی ناوەندی باسی لەوەشکردووە، ئەو بەڵگەنامانەی داوا دەکرێن بۆ حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوە برییتی دەبن پسوڵەی بازرگانی یان بەڵگەنامەی بانکی بەڵام دەبێت بریکارەکە دواتر بەڵگەنامەی پێویست پێشکەش بە بانک بکات کە کاڵاکەی هێناوەتەوە نێو عێراق.

بانکی ناوەندی دەشڵێت، ئاسانکاری بۆ حەواڵەکردنی پارە دەکرێت بۆ ئەمریکا و ئەوروپا هەروەها ئاسانکاری بۆ بریکارەکانی ناردنی پارە و کۆمپانیاکانی(وێستێرن یونیون و مۆنیگرام) دەکرێت لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق.

بەپێی ریکارە نوێکانی بانکی ناوەندی هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە مانگێکدا تاوەکو بڕی حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلار بە نرخی هەزار و ٣٢٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک حەواڵەی درەوەی وڵات بکات.

هاوکات بانکی ناوندی عێراق هەوڵەدەدات ناوەندەکانی فرۆشتنی دۆلار لە شارەکانی عێراقدا زیاد بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری زیاتری خستووەتە بازاڕەکانەوە.

 













گەلەری