سەردێڕ:

پوتین: بەردەوام دەبین لە جەنگ دژی ئۆکرانیا

AM:08:46:22/02/2023

2792 جار خوێندراوەتەوە

دوای نزیکەی ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر جەنگدا، ڤلادمێر پوتین پەیامی بۆ رووسەکان نارد و بەڵێنی بەردەوام بوونی لەسەر هەڵمەتە سەربازییەکەی دژی ئۆکرانیادا.


لە یەکەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا، ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ناسراو بە (دۆما) بەڵێنی دا بە بەردەوام بوونی لەسەر هەڵمەتە سەربازییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا.

ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ساڵێک پێش ئێستا بۆ پاراستنی وڵات جەنگی هەڵگیرساندووە و ئێستا دوای ساڵێک هەنگاو بە هەونگاو نزیکبووەتەوە لەو ئامانجانەی لە پێشیان بوون و سوپاسی خۆڕاگری و ئازایەتی گەلی روسیای کرد.

هاوکات لە وڵامی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە روسیایی بە شکستخواردوو ناوهێنا، ڤلادمێر پوتین وتی، "شکستهێنانی روسیا لە جەنگەکەدا مەحاڵە و رۆژئاوا ئۆکرانیا وەک مەیدانی شەڕ بەکاردەهێنێت، تا رۆژئاوا زیاتر چەک بۆ ئۆکرانیا دابین بکات زیاتر دوژمن لە خاکی روسیا دوور دەخەنەوە."

ئەو جەنگەی شوباتی رابردوو بە فەرمانی سەرۆکی روسیا لە نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا هەڵگیرسا تا ئێستا بەردەوامە و هیچ ناوەندگیریەک لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نییە و دوای ساڵێک لە شەڕەکە ڤلادمێر پوتین بەڵێنی بەردەوامی بە شەڕەکە دەدات تاوەک ئامانجەکانیان بەدەست دەهێنن.

ک.ک

ل.ل












گەلەری