بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٦ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی
رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی
لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.
هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن
بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا کۆماری عێراق بوونی هەیە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە
پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.