سەردێڕ:

جۆ بایدن: روسیا بەسەر ئۆکرانیادا سەرناکەوێت

PM:08:26:21/02/2023

2600 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکەوتنی ئۆکرانیا دووپات دەکەنەوە و گەرەنتی دەدەن کە روسیا لەم جەنگەدا سەرناکەوێت و هەرگیز پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا نابێتە هۆی لاوازبوونی هاوپەیمانی ناتۆ.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا کە بە بۆنەی تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵیک بەسەر جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا وتارێکی پێشکەش کرد تیایدا رایگەیاند، هەڵگیرساندنی جەنگ و هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە تاوانێکی گەورە بوو، ئەوەی گرنگە تا ئێستا ئۆکرانیا بەهێز و خۆڕاگرە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان شان بە شان دەوەستن و پشتیوانی لە دیموکراسیەت دەکەن و بۆ سەرۆکایەتی ئۆکرانیای دووپات دەکەنەوە کە بەردەوام پشتیوانی لەو وڵاتە دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هاوپەیمانی ناتۆ لە هەموو کاتێک بەهێزتر و پتەوترە.

وتیشی، کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەوروپا سەربەخۆ بێت لە وزەی روسیا.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا گرەوی جیابوونەوەی وڵاتانی ناتۆی دۆڕاند و پشتیوانی ئەوان بۆ ئۆکرانیا نابێتە هۆی لاوازی و هەڵوەشاندنەوەی ناتۆ.

دەشڵێت، "روسیا بەسەر ئۆکرانیادا سەرناکەوێت."

لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو هێزەکانی روسیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ئۆکرانیا و هەتا ئێستاش ئەو جەنگە بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەندین سزای ئابوری و نێودەوڵەتییان بەسەر روسیادا سەپاند.













گەلەری