سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەکرا؟

PM:07:16:21/02/2023

34848 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاشی دۆلار وەربگرێت.

هاوکات، بەهۆی گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان.













گەلەری