سەردێڕ:

پاش ساڵێک لە جەنگ؛ نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی نوێ لەبارەی روسیاوە دەدات

PM:03:54:21/02/2023

3800 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە لە کۆبوونەوی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵیادی جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا بەڕێوەدەچێت رێکخراوەکە لەپێناو کۆتاییهاتن بە جەنگدا ئیدانەی روسیا نەکات و داوای کۆتاییهاتنی ململانێکان بکات.


پاش ئەوەی لە دوو کۆبوونەوەی پێشووتردا نەوەیەکگرتووەکان بە توندی ئیدانەی چالاکییە سەربازییەکانی روسیای لە ئۆکرانیا کرد، چاوگێکی ئاگادار لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەداوە، رێکخراوەکە ئامانجی ئەوەیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا لەپێناو کۆتاییهاتن بە جەنگ بە توندی ئیدانەی روسیا نەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ویستێک هەیە بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی لەسەر دیدگاکان بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ و بانگەوازکردن بۆ روسیا بۆ کۆتاییپێهێنانی هێرشەکانی.

هاوکات چاوگێکی دیکە بە فرانس پرێسی راگەیاند، ئۆکرانیا تەنها بەجێبەجێکردنی ١٠ خاڵەکەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کە بۆ ئاشتی وەک مەرج دایناوە ئامادەیە رێککەوتن بکات و ئاشتی لەگەڵ روسیادا بەرپا بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ـی ئەم مانگەدا ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە و لە ماوەی جەنگیشدا نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا و یەکڕیزی خاکەکەی دوپاتکردووەتەوە و لە دوو کۆبوونەوەدا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی روسیای لە ئۆکرانیا کرد و داوای لە روسیا کرد بە زوترین کات چالاکییە سەربازییەکانی لەو وڵاتە رابگرێت و رایگەیاند، لکاندنی زەوییەکانی ئۆکرانیا بە روسیاوە نا یاساییە.













گەلەری