سەردێڕ:

لە ماوەی ساڵێک لە جەنگ؛ چۆن سەرۆکی روسیا و ئۆکرانیا دەپارێزرێن؟

PM:03:49:20/02/2023

4464 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکی دیکە ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیادا تێپەڕ دەبێت و لە ئەو ماوەیەشدا کاربەدەستانی ئەو دوو وڵاتە چەندان رێگەیان تاقیکردووتەوە بۆ پاراستنی سەرۆکەکانیان.


ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە سەرەتای جەنگی روسیاوە شەمەندەفەرێکی تایبەتی گولەنەبڕ بەکاردەهێنێت بۆ گەشتەکانی لە سەرتاسەری وڵاتەکەی.

شەمەندەفەرەکەی پوتین لە روکاری دەرەوەی وەک هەر شەمەندەفەرێکی ئاسایی دەردەکەوێت بەڵام لە ناوەوە سەرجەم پێداویستییەکانی ژیانی رۆژانەی تیدایە و چەندان ئامێری پەیوەندی پێشکەوتوی تێدا جێگیر کراوە.

تێچووی دروستکردنی شەمەندەفەرەکەی پوتین زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلار بووە و میدیاکانی وڵاتەکەی باس لەوەدەکەن پوتین لە کاتی گەشتکردن بەو شەمەندەفەرە زۆر ئاسودەیە.

لە کیێڤ و لە پایتەختی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی وڵاتەکەیان ژێرزەمینێک بەکاردەهێنن کە پێی دەڵێن بنكوڤا و زیلینسکی لە ناویدا خۆی حەشار دەدات.

دیواری ژێرزەمینەکە لە پۆڵا دروستکراوە و ئۆفیسی سەرەکەی زیلینسکی تێدایە و چواردەوریشی بە هێزێکی تایبەتی ئۆکرانی دەورەدراوە و تەنها ئەو کەسانە کە زیلینسکی خۆی مۆڵەتیان دەدات دەتوانن بچنە نێو ژێرزەمینەکە.

رۆژانە ئەو کەسانەی بەرپرسن لە پاسەوانیکردنی سەرۆکی ئۆکرانیا وشەی تێپەڕی سەر دەرگای ئۆفیسی زیلینسکی دەگۆڕن بۆ ئەو وشە ئۆکرانیانەی کە روسییەکان ناتوانن بیان نوسن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ٢٤ـی ئەم مانگە ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر جەنگی روسیا و ئۆکرانیادا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.













گەلەری