بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلاری تەواو مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ٣٣ سەنت دابەزیوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی
بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی
بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.
هاوکات، سەرجەم وڵاتانی
ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە
لەناویاندا کۆماری عێراق بوونی هەیە.
بەپێی دوایین
زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی
لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.