PM:09:05:16/02/2023
12208 جار خوێندراوەتەوە
مانگە دەستکردەکان وێنەی ئەو زیانانەیان تۆمارکردووە کە دووچاری ناوچەکانی تورکیا و سوریا بووەتەوە لە دوای ئەوەی بوومەلەرەزیەکی بەهێز چەندین ناوچەی ئەو دوو وڵاتەی هەژاند.
وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆژی ماکسار بۆ چاودێریکردنی گۆی زەوی بڵاوکراوتەوە و لە رێگەی هێڵێکەوە ئەو ناوچانەی تورکیا دیاریدەکات کە زۆترینی زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت
درز لە نێو زەوی شاری نۆرداجی و تورک ئۆغلۆ
و نە درێژایی ٣٢ کیلۆمەتر لە تورکیا دروستبووە.
لە ماوەی رابردوو بوومەلەرەزەیەک
بە گوری ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر چەندین ناوچەی باکوری کوردستان و رۆژئاوای
کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی ٣٥ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا
و زیاتر لە شەش هەزار باڵەخانە خاپوور بوون.