سەردێڕ:

زیندانییەک لە بۆلیڤیا لە رێگەی خۆگۆڕین بۆ سەر شێوەی مەڕ هەوڵى هەڵاتنى لە زیندان دا

PM:08:24:15/02/2023

51436 جار خوێندراوەتەوە

زیندانییەک لە وڵاتى بۆلیڤیا لە رێگەى خۆگۆڕینى بۆ سەر شێوەى مەڕ، هەوڵى هەڵاتنى لە زیندان دا، بەڵام لە کۆتاییدا پلانەکەى شکستى هێنا.


خۆسێ لویس هاوڵاتییەکى خەڵکى بۆلیڤییە و بە جاڵجاڵۆکە ناسراوە، دواى ئەوەى لەسەر تاوانى کوشتن بە ١٥ ساڵ زیندانیکردن سزا درا و لە یەکێک لە زیندانە هەرە توند و تۆکمەکانى ئەو وڵاتە خرایە زیندانەوە.

بەڵام بۆ کەسێکى وەکو خۆسێ کە بە جاڵجاڵۆکە ناسراوە، هەر زوو بیرى لە پلانێک بۆ هەڵاتن لە زیندان کردەوە، پلانەکەشى بریتى بوو لە بەکارهێنانى خورى تاکو شێوەى خۆى وەکو مەڕ بگۆڕێت و لەو رێگەیەوە لە زیندانەکەى خۆى دەرباز بکات.

بە وتەى بەرپرسانی زیندانەکە، هەرچەندە خۆسێ لە قۆناغى یەکەمى پلانەکەیدا سەرکەوتوو بووە و چووەتە دەرەوەى زیندانەکە، بەڵام هەر زوو لەلایەن پاسەوانەکانەوە ناسراوەتەوە و دەستگیر کراوە.













گەلەری